سوپاسنامه‌یه‌ک بۆ ئاژه‌ڵدۆستان
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌مێریکا و ته‌واوی ئه‌و وڵاته ساردانه‌وه، که به‌فرێکی زۆری تێدا ده‌بارێت و خه‌ڵکیی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، کۆمه‌ڵگەی کوردیی ئاهه‌نگ بۆ به‌فرباریین ده‌گێڕێن. ته‌نانه‌ت له به‌شێکی کوردستاندا زیاد له مه‌تر و نیووێک به‌فر ده‌بارێت و خه‌ڵکیی به خۆشییه‌وه به‌ره‌وڕووی ده‌بنه‌وه. ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێک گوند هێنده دوورده‌ستن هیچ یارمه‌تییه‌کیان پێناگات، لێ ئاواییه‌که‌ی به خاکه‌نازێکی ساده و ساکاره‌وه به گه‌مه و گۆرانییه‌وه سه‌رقاڵی به‌فر ڕاماڵین ده‌بن. هه‌ر بۆیه به‌فربارین هێنده‌ی نه‌ورۆز جه‌ژنه بۆ کورد، به‌تایبه‌ت له باشووردا. لێ له‌م جه‌ژنه‌دا، که به‌فرێکی زۆر که‌وتووه له گوند و شاره‌کانی کوردستاندا، ئاژه‌ڵ و باڵنده‌یه‌کی زۆر بێ خۆراکن، بێ جێگای گه‌رم و بێ ئاون. به گشتیی له جیهاندا جێگایه‌ک نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده له سروشتدا، خۆراک نه‌ماوه بۆیان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی، که مرۆڤ ده‌ستدرێژیی ده‌کاته سه‌ر هه‌موو شت له سروشتدا و هه‌موو ژیان به موڵکی خۆی و به مافی خۆی ده‌زانێت.
ئه‌م هه‌موو سه‌گ و پشیله و باڵنده‌یه له گوند و شاره‌کاندا بێ خۆراک و په‌نان و خه‌ڵکانێکی که‌م له خه‌میاندان. ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی به‌شێک له خه‌ڵکیی دوعا و نووشته‌که‌ر ده‌ست و قاچیان بۆ جادوو و نووشته ده‌بڕن. به‌ڵام له‌ناو ئه‌م به‌دبه‌ختیی ئاژه‌ڵ و باڵندانه‌دا خۆشبه‌ختییه‌ک هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، که خه‌ڵکانێکی ئازیز و خۆشه‌ویستی ئاژه‌ڵدۆست له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆیان و به‌بێ به‌رانبه‌ر ئه‌رکی پاراستنی ئه‌م ئاژه‌ڵ و باڵندانه‌یان گرتۆته ئه‌ستۆی خۆیان و چوار وه‌رزه‌ی ساڵ له خه‌می ئاژه‌ڵ و باڵنده بێکه‌سه‌کاندان. لێره‌وه له کانگای دڵمه‌وه ده‌مه‌وێت ده‌ستخۆشیی له‌و به‌ڕێزانه بکه‌م و له باوه‌شی خۆشه‌ویستییان بگرم. ده‌مه‌وێت پێیان بڵێم، که ئه‌وان ده‌شێت بێئاگابن له‌وه‌ی، که چه‌نده‌های وه‌ک من به‌خته‌وه‌ر ده‌که‌ن، که ئه‌رکی پاراستنی ئه‌م ئاژه‌ڵ و باڵندانه‌یان گرتۆته ئه‌ستۆی خۆیان. ده‌شێت من و خه‌ڵکانێکی تری وه‌ک منیش وه‌ك ئه‌وان بمانه‌وێت خزمه‌تی ئه‌م ئاژه‌ڵ و باڵندانه بکه‌ین، لێ به‌داخه‌وه دوورده‌ستین و ناگه‌ین پێیان. خۆ ئه‌گه‌ر میکانیزمێک هه‌بێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هاوکاریی ماددیی، ئه‌وا من یه‌که‌م که‌س ده‌بم، که به‌شداربم له یارمه‌تییداندا.
خۆزیا حکومه‌تی هه‌رێم، ئه‌م تێکۆشانه‌ی ئه‌م ئاژه‌ڵدۆستانه‌ی ده‌بینی و به دڵ و به گیان سوپاسیان بکات و ده‌ستی هاوکارییشیان بۆ درێژ بکات. چ به‌خته‌وه‌ریی و مرۆڤایه‌تییه‌که، که له‌م سه‌رما سه‌خته‌دا، که ده‌شێت هه‌ندێک جار پله‌ی گه‌رما له ژێر هه‌شت نۆ پله‌ی سه‌ددییه‌وه بێت له شاره‌کاندا و له ده‌ره‌وه‌ی شاریش ساردتر، لێ هه‌مان کات ساردتریش له‌وه‌ی، که به لۆگیک ده‌خوێنرێته‌وه، چونکه پله‌ی گه‌رما هه‌میشه دوو جۆره، جۆرێک ئه‌وه‌یه، که تێرمۆمێته‌ر ده‌یخوێنێته‌وه و جارێکیش ئه‌وه‌یه، که هه‌ستی پێده‌کرێت. واتا ئه‌گه‌ر تێرمۆمێته‌ر ژێر نۆ بخوێنێته‌وه، ئه‌وا ده‌شێت سه‌رماکه وه‌ها هه‌ستیپێبکرێت، که له‌ژێر پانزده بۆ شانزده پله‌وه بێت. بۆ نموونه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی، که منی لێ ده‌ژییم له دانمارک، پله‌ی گه‌رما له‌ژێر شه‌شه‌وه بوو، به‌ڵام هه‌ستی سه‌رماکه وه‌هابوو، که له‌ژێر نۆ بۆ ده پله‌وه بێت.
ماوه‌ته‌وه بڵێم، سوپاس بۆ ئه‌م ئاژه‌ڵدۆستانه‌ی کوردستان و به‌هیوای ئه‌وه‌ی، که هه‌مووان گوڵی سوپاسیان تێبگرن و هاوکاریان بن له‌م ئه‌رکه مرۆڤایه‌تییه‌دا، که پێیهه‌ڵده‌ستن.