پزیشكێكی چینیی ڤیدیۆی فێركاری تێستی كۆرۆنا له رێی ده‌رچه‌ی كۆمه‌وه روون ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زا چینییه‌كان، یه‌كه‌می ئه‌وانه بوون به‌ركه‌وته‌یان له‌گه‌ڵ حاڵه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوو، ئه‌وان توانیان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه له وڵاته‌كه‌یان سنووردار بكه‌ن و رێگه له مه‌رگی ملیۆنان هاووڵاتی بگرن. له گه‌ڕانیان به دوای نه‌خۆشییه‌كه‌دا، ته‌نیا رێگه‌ی ده‌م و لووتیان به‌كار نه‌هێناوه، ئه‌وان له كۆتایی ساڵی رابردووه‌وه له رێگه‌ی ده‌رچه‌ی كۆمه‌وه له سه‌دا سه‌د له ئه‌گه‌ری تووشبوونی حاڵه‌ته‌كان به په‌تاكه دڵنیا بوونه‌ته‌وه.
پێشتر كوردستان24 هه‌واڵی داهێنانی ئه‌و شێوازه نوێیه‌ی تێستی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، به‌كارهێنه‌ران هه‌زاران كۆمێنتیان له باره‌یه‌وه نووسیی بوو.
له‌م هه‌واڵه‌دا، گرته‌ی ڤیدیۆی ئه‌و پزیشكه چینییه دانراوه، كه شێوازی تێسته‌كه به شێوه‌یه‌كی كرداری روون ده‌كاته‌وه و تێسته‌كه له‌سه‌ر بووكه‌ڵه‌یه‌ك به قه‌باره‌ی مرۆڤێكی كامڵ تاقی ده‌كرێته‌وه.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت بووكه‌ڵه‌كه ده‌ستی كردوونه‌ته ستوونده و به شێوه‌یه‌كی چه‌ماوه‌یی نزیك له گۆشه‌ی 90 چه‌ماوه‌ته‌وه و جلێكی خه‌وی بێجامهیی له‌به‌ر كراوه، وه‌ك ئه‌وه وایه كه‌سێكی زیندان بێت پشكنینی بۆ بكرێت.
پزیشكه چینییه‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له رێگه‌ی وه‌رگرتنی نموونه له ده‌رچه‌ی كۆم ده‌ستیان ده‌كه‌وێت زۆر جێی متمانه‌یه، به‌ڵام ئه‌و رێگه‌یه‌ی ئه‌وان گرتوویانه‌ته به‌ر، خه‌ڵكی چینی بێزار و نیگه‌ران كردووه. بابه‌ته‌كه ره‌نگه په‌یوه‌ندی به كاته‌وه هه‌بێت و هێنده نه‌خایه‌نێت به جیهاندا بڵاو ببێته‌وه.
سه‌رچاوه: tmz