هێرۆ شێخە خەمەکانی ژنان لەسەر تابلۆ دەنەخشێنێ

بەرێوەچوونی پێشانگای شێوەکاریی هونەرمەند هێرۆ شێخە لە هەولێر
پێشانگای شێوەکاری بۆ تابلۆکانی هێرۆ شێخە لە هەولێر
پێشانگای شێوەکاری بۆ تابلۆکانی هێرۆ شێخە لە هەولێر

K24 - هەولێر

هونەرمەند هێرۆ شێخە، شێوەکاری رۆژ‌هەڵاتی کوردستان ئێوارەی رۆژی شەممە 11/12/2021، پێشانگایەکی شێوەکاریی لە "فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی" لە هەولێر کردەوە.

ئەم پێشانگایە لە 13 تابلۆی رەنگ ئەکرلیل لەسەر کانڤاس پێکهاتووە و لە چوارچێوەی پڕۆژه‌ی "هێلان" لە چوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانی رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان و بە هاوکاری"دامەزراوەی گۆتە‌ی ئەڵمانی" و "سێڤ گەلەری" و فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی بەڕێوەچوو.

هێرۆ شێخە، لە سەرەتای کردنەوەی پێشانگاکەدا گوتی: "پڕۆژەیەکم هەبوو بچم لە ماڵی "داڵدەدانی ژنان" بمێنمەوە، ماوەیەک لەگەڵیان بژیم و بتوان لە نزیکەوە بارودۆخیان ببینم و بیگوازمەوە، یان ئەوان بتوانن لە رێی ئەم هونەرەوە ژیانی خۆیان بخەنەڕوو، بەڵام بە داخەوە ئەمە نەکرا. بۆیە هەوڵم دا لە رێی خەیاڵی خۆم لە شوێن ئەو ژنانە دابنێم و ئەوەی رووبەڕووی بوونەتەوە، بۆ سەر تابلۆکانم بیانگوزمەوە".