راگه‌یه‌ندراوێك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لە رۆژهەڵات و باشووری ناحیەی پردێ ژماره‌یه‌ك كاتیۆشا ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه كران، كه هیچ سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ی نه‌پێكاوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، كاتیۆشاكان كاتژمێر 7:25ی ئێواره له پردێوه ئاراسته‌ی سنووری میحوه‌ری پێنجی پێشمه‌رگه كراوه، كه هیچ زیانێكی گیانی ماددی نه‌بووه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه:
بڵاوکراوەی رۆژنامەوانی ژمارە 1ی ساڵی 2022
لە سنووری پردێوە ژمارەیەک کاتیۆشا ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کران
ئەمڕۆ کاتژمێر 7:25ی ئێوارە، ژمارەیەک موشەکی کاتیۆشا، لە رۆژهەڵات و باشووری ناحیەی پردێ (ئاڵتون کۆپری)، بەشێوەیەکی هەڕەمەکی ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە کرا، لە سنوری میحوەری پێنج، موشەکەکان لە دەرەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کەوتوون و هیچ سەنگەرێکی پێشمەرگەیان نەپێکاوە، هاوکات هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتۆتەوە، لەمبارەیەوە، هێزەکانی پێشمەرگە دەستیان بە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کردووە.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
7ی 1ی 2022