قائانی لەگەڵ سەرکردە شیعەکان کۆدەبێتەوە

سەردانی گۆڕی ئەبومەهدی موهەندیسی کردووە
میدیای حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران
میدیای حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران

K24 - هەولێر

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە نەجەف لەگەڵ سەرکردە شیعەکان کۆبووەوە.

میدیای حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لە نەجەف لەگەڵ سەرکردەکانی شیعە کۆبووەوە، دواتر سەردانی گۆڕی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی دەستەی حەشدی شەعبی و چەند مەزارگەیەکی دیکەی ناو گۆڕستانی وادی سەلامی کردووە.

میدیاکان ئاماژەیانداوە، قائانی، دوای سەردانی بۆ مەزارگەی ئیمام حوسێن لە کەربەلاوە بەرەو ئێران گەڕاوەتەوە.

ئاقانی لە نەجەف
قائانی لە نەجەف