لەبارەی دواخستنی تاقیکردنەوەکان قوتابیان ئاگادار دەکرێنەوە

پەروەردەی سلێمانی قوتابیان و خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە
دیمەنێکی ئەمڕۆی سلێمانی
دیمەنێکی ئەمڕۆی سلێمانی

K24 – سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی قوتابیان و خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە، ئەوانەی کە بەهۆی بەفربارینەوە نەیانتوانیوە لە تاقیکردنەوەکان ئامادە بن، دوای پشووی کۆتایی وەرزی یەکەم تاقیکردنەوەی دەتوانن تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند: "هەر قوتابی و خوێندکارێک بەهۆی ئەم شەپۆلی بەفر بارینەوە نەیتوانی ئامادە بێت لە تاقیکردنەوەی ئەمڕۆدا بەرواری 17/1/2022 ئەوا لە دوای پشووی کۆتایی وەرزی یەکەم تاقیکردنەوەی ئەمڕۆی وەک قوتابی و خوێندکارێکی مۆڵەت پێدراو دەتوانێت تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدات بەپێی خشتەیەک کە لەلایەن کارگێڕی قوتابخانە و خوێندنگەکانەوە دیاری دەکرێت".