بۆچی ڤاكسینی كۆرۆنا كاریگه‌ری لاوه‌كی درووست ده‌كات؟
K24 - هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، كه 45 هه‌زار كه‌س به‌شداریان پێكراوه، ده‌ركه‌تووه، كه زۆربه‌یان دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا كاریگه‌ری لاوه‌كییان بۆ درووست ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه هۆكاره‌كه‌ش به هۆی كاریگه‌ریی "nocebo"یه، كه زاناكان به "دوانه‌ی شه‌ڕانگێز" ناوی ده‌به‌ن، كه چاره‌سه‌رێكی وه‌همییه و ده‌درێته ئه‌و كه‌سانه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌رماندا به‌كاردێت، به‌هۆیه‌وه له رووی ده‌روونییه‌وه هه‌ست به باشتربوون ده‌كه‌ن.
توێژینه‌وه‌كه له ماڵپه‌ڕی "Science Alert"ی زانستی بڵاوكراوه‌ته‌وه و زاناكان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، كه "nocebo" بۆ ڤاكسینی كۆرۆنا كاریگه‌رییه‌كه‌ی پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه، كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كه‌ی به جۆرێكه، وه‌همییه و راسته‌قینه نییه.
توێژینه‌وه‌كه له سه‌نته‌ری پزیشكیی "بۆستن" له‌سه‌ر 45 هه‌زار كه‌س كراوه، توێژه‌ران گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی 64%ی به‌شداربووه‌كان كاریگه‌ری لاوه‌كییان بۆ درووست بووه، به‌شداربووه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن، به‌سه‌ر دوو گرووپدا دابه‌شكرابوون.
له‌نێوان ئه‌وانه‌ی له توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌شدارییان پێكراوه، 22 هه‌زار و 802 كه‌س ڤاكسینی كۆرۆنایان پێدراوه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دیكه، كه ژماره‌یان 22 هه‌زار و 578 كه‌س بووه، نه‌یانزانیوه ئه‌وه‌ی وه‌ریانگرتووه، ڤاكسینی كۆرۆنا نییه، به‌ڵكو مادده‌یه‌كی شله و له شیكراوهی خوێ پێكهاتووه، هیچ زیانێكیشی نییه.
له ژه‌می یه‌كه‌مدا 46.3%ی ئه‌وانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، تووشی كاریگه‌ریی لاوه‌كی بوون، وه‌ك ماندووبوون و ژانه‌سه‌ر، رێژه‌كه‌ش بۆ 66.7% به‌رز بووه‌ته‌وه، كه هه‌ستیان كردووه، ئێش و سووربوونه‌وه‌ی له شوێنی ده‌رزی لێدانه‌كه درووست بووه.
هه‌ر له ژه‌می یه‌كه‌مدا ئه‌وانه‌ی ڤاكسینێكی وه‌همیان وه‌رگرتووه، 35%ی به‌شداربووه‌كان كاریگه‌ری لاوه‌كییان هه‌بووه، وه‌ك ژانه‌سه‌ر و ماندووبوون، به‌ڵام 16%یان گوتوویانه دوای وه‌رگرتنی ڤاكسین ژان له شوێنی ده‌رزی لێدانه‌كه درووستبووه.
تیمی توێژینه‌وه‌كه به‌راوردێكیان له‌نێوان هه‌ردوو گرووپه‌كه كردووه، كه "nocebo" بووته هۆی درووستبوونی كاریگه‌ری لاوه‌كی به رێژه‌ی 76%، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 24% كاریگه‌ری جه‌سته‌ییان هه‌بووه، وه‌ك ژانی شوێنی ده‌رزییه‌كه.
له وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌مدا ئه‌وانه‌ی ڤاكسینی وههییان وه‌رگرتووه، رێژه‌ی كاریگه‌ری لاوه‌كی بۆ 31.8 كه‌مبووه‌ته‌وه، بۆ كاریگه‌ری لاوه‌كی جه‌سته‌ییش رێژه‌كه بووه‌ته 11.8%، ئه‌وانه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنیان له ژه‌می دووه‌مدا هه‌بووه، رێژه‌كه بووه‌ته 53%.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، 64%ی ئه‌وانه‌ی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینێكی وه‌همیان وه‌رگرتووه، به‌هۆی "nocebo" كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیان نیشانداوه.