ئاواره‌كانی كه‌مپی چیای شنگال له مه‌ترسیدان
K24 – هه‌ولێر:
ئیداره‌ی كه‌مپی چیای شنگال له پارێزگای نه‌ینه‌وا، بانگه‌وازێكی ئاڕاسته‌ی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان تایبه‌ت به بارینی به‌فر و ساردی كه‌ش و هه‌وا، كرد.
عه‌لی شه‌عبو، به‌رێوه‌به‌ری كه‌مپی چیای شنگال رایگه‌یاند، "ئه‌و بانگه‌وازه به په‌له‌یه ئاڕاسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری پێشكه‌ش به سه‌دان خێزانی ئاواره‌ی ئێزدی ناو كه‌مپه‌كه بكه‌ن، چونكه به‌فر ده‌وروبه‌ری كه‌مپی شنگالی داپۆشیووه".
به‌رێوه‌به‌ری كه‌مپه‌كه روونیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر دۆخی كه‌شوهه‌وا به‌م شێوه به‌رده‌وام بێت، كاره‌ساتی مرۆیی له كه‌مپی چیای شنگال دروست ده‌بێ، به‌تایبه‌ت كه‌مپی سه‌رده‌شتی.