كاكهییهك: هه‌رێمی كوردستان لانه‌ی پێكه‌وه ژیانه
K24- هه‌ولێر:
جه‌ژنی كاكه‌ییه‌كان ده‌كه‌وێته ساردترین وه‌رزی ساڵ له هه‌رێمی كوردستان، خۆشیان به جه‌ژنی به‌سته‌ڵه‌ك ناوی ده‌به‌ن، بۆیه ساڵانه ئه‌و جه‌ژنه به به‌شداری ته‌واوی ئاینزاكانی دیكه‌ی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
كاكهییهك رایگه‌یاند، ساڵانه به‌بێ ترس یادی جه‌ژنیان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه، كوردستان لانه‌ی پێكه‌وه ژیانه، ئه‌مه ته‌نیا به قسه‌كردن نییه كه له میدیاكان باس بكرێت.
گوتیشی: ساڵانه ته‌واوی ئاینزاكانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێمه جه‌ژن به‌ڕێوه ده‌به‌ن، بۆ ئێمه جه‌ژنێكی كۆنی كوردییه و كه ته‌مه‌نی زیاتر له 1000 ساڵه و هه‌موومان پێكه‌وه یادی ده‌كه‌ینه‌وه.