به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سووری: ئه‌وانه‌ی له گرتووخانه‌ی حه‌سه‌كه رایانكردووه ژماره‌یان سه‌دان كه‌سه
K24- هه‌ولێر:
رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ بە کوردستان24ـی راگەیاند، ره‌وشی ده‌وروبه‌ری گرتووخانه‌ی غوێران ئاڵۆزه و شه‌ڕ له ده‌وروبه‌ری گرتووخانه‌كه له‌نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و ئاسایشی رۆژئاوا به‌رده‌وامه.
به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه باس له هه‌ڵاتنی ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی چه‌كدارانی داعش له‌و گرتووخانه‌یه ده‌كه‌ن و دووپاتیكرده‌وه، ژماره‌ی چه‌كداره راكردووه‌كان به سه‌دان كه‌سه نه‌ك ده‌یان كه‌س.
رامی عه‌بدوڵڕه‌حمان له گوته‌كانیدا بۆ كوردستان24 ئاشكراشیكرد، چەکدارانی داعش تووانیوویانە گرتووخانەکە کۆنترۆڵ بکەن، لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکانیش قوربانی زۆر هەیە و مەزەندە دەکرێت زیاتر له 40 چەکداری داعش کوژرابن و سەدان زیندانیكراوی دیكه‌شیان توانیوویانە لە گرتووخانەکە رابکەن، چەند چەکدارێکیش لەلایەن هێزەکانی هەسەدەوە دەستگیرکراونەتەوە.
هه‌وره‌ها گوتی: ئه‌و ئامارانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه له‌باره‌ی ژماره‌ی چه‌كداره هه‌ڵاتووه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه، زۆر له ئاماری راسته‌قینه كه‌مترن.
سه‌باره‌ت به‌و چه‌كانه‌ش كه كه‌وتوونه‌ته ده‌ست چه‌كدارانی داعش له‌ناو گرتووخانه‌كه، رامی عه‌بدوڵڕه‌حمان گوتی: کۆگایەکی چەك لە نزیك گرتووخانەکە هەبوو و ئێستاش لە زیندانی سناعە چەکدارانی داعش چەکی پێشکەوتوویان لایە، بۆیه پرسیارەکە: ئەوەیە چۆن چەکدارانی داعش زانیوویانە ئەو کۆگایه‌ی چەك له‌و شوێنه هەیە، و چۆن ئەو چەکانەیان دەستکەوتووە؟.
گوتیشی: ده‌یان كه‌سی سڤیل له‌ناو گرتووخانه وه‌ك فه‌رمانبه‌ر كاریان ده‌كرد، به‌ڵام تا ئێستا چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سانه نازانرێت، ئاخۆ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ناو گرتووخانه‌كه به‌دیل گیراون، یانیش هه‌ڵاتوون، گه‌مانیش ده‌كرێت له‌ناو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه كه‌سانی سیخوڕیش هه‌بن، كه زانیاری‌یان بۆ زیندانییه‌كانی داعش گواستبێته‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، بە بۆچوونی من سیخوڕ هەبووە و ئەو زانیاریانه‌ی بە چەکدارانی داعش گەیاندووە. پێویستە لە زووترین کاتدا گرتووخانەکە کۆنترۆڵ بکرێتەوە و لێکۆڵیەوە لەو رووداوە بکرێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر ورده‌كاری و ئەنجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ رای گشتی بڵاو بکاتەوە.
H.B