مامۆستایه‌كی زانكۆ به‌هۆی "پێدانی نمره به‌رامبه‌ر سێكسكردن" ده‌ركرا
K24 - هه‌ولێر:
كۆلیژی یاسای زانكۆی ستات له مه‌غریب دوو قوتابی كچی گه‌ڕانده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كه‌وه به تۆمه‌تی قۆپیه‌كردن له كۆلیژه‌كه ده‌ركرابوون.
ماڵپه‌ڕی "هێسپرێس" بڵاویكرده‌وه، ئه‌و دوو قوتابیه له رێگه‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌وه بابه‌تی ده‌ركردنیان له زانكۆكه ورووژاند، كه به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی داوای سێكسكردن له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كیان ده‌ركراون و تۆمه‌تی قۆپیه‌كردنیان بۆ هه‌ڵبه‌ستراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بابه‌تی ده‌ستدرێژییه‌كه به ناونیشانی "پێدانی نمره به‌رامبه‌ر سێكسكردن" له میدیاكانی ئه‌و وڵاته ده‌نگی داوه‌ته‌وه، كه یه‌كێك له مامۆستاكانی زانكۆی ستات داوای رابواردن و سێكسكردنی له قوتابییه كچه‌كان كردووه.
یه‌كێك له‌و دوو كچه قوتابییه‌ی له زانكۆی ستات ده‌ركرابوون، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له رۆژی تاقیكردنه‌وه‌دا له‌ناكاو مامۆستایه‌ك ده‌فته‌ری تاقیكردنه‌وه‌ی لێوه‌رگرتووه و به تۆمه‌تی قۆپیه‌كردن له هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا خۆی و هاوڕێیه‌كی كچی ده‌ركردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای بێبه‌شكردنیان له تاقیكردنه‌وه، مامۆستاكه هه‌ردوو كچه‌كه‌ی بانگی نووسینگه‌كه‌ی خۆی كردووه، جگه له‌وه‌ی هه‌راسانی كردوون و هه‌وڵی داوه ده‌ست بۆ جه‌ستیان ببات، به‌رامبه‌ر پێدانی نمره، داوای لێیان كردووه سێكسیان له‌گه‌ڵ بكات، دوای ئه‌وه‌ی كچه‌كان به‌وه رازی نه‌بوون، هه‌ردووكیانی رووبه‌ڕووی لیژنه‌ی رێكاری كردووه و له زانكۆكه ده‌ركراون.
هه‌رچه‌نده ئه‌و دوو قوتابیه به‌رگری له‌خۆیان كردبوو، به‌ڵام گوێیان لێنه‌گیراوه، تا دوای ئه‌وه‌ی له میدیاكانی ئه‌و وڵاته بابه‌تی "پێدانی نمره به‌رامبه‌ر سێكسكردن" ئاشكرا كرد، دوای ئه‌وه‌ی راگرایه‌تی كۆلیژه‌كه بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و مامۆستاكه‌ش ده‌ركرا.