شێخێكی ئێزیدی چیرۆكی راسته‌قینه‌ی "هێدی باژۆن" بۆ كوردستان24 ده‌گێڕێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
شێخ ئیسماعیل شێخ میرزا، سه‌رۆكی تیپی "شاریا"ی فۆلكلۆری كوردانی ئێزدی له دهۆك، چیرۆكی راسته‌قینه‌ی سه‌ربرده‌كانی ناو سترانی "هێدی باژۆن" بۆ كوردستان24 ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: رووداوه‌كانی ناو ئه‌و گۆرانییه گوزارشت له شه‌ڕێكی مێژوویی ده‌كه‌ن، كاتێك سوپای عوسمانییه‌كان په‌لاماری ناوچه ئێزدینشینه‌كانی دا و فه‌رمانێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ریاندا هێنا، جگه له كوشتنی چه‌ندین كه‌س، ماڵ و سامانیشیان به‌تاڵان بردن.
شێخ ئیسماعیل شێخ میرزا باس له‌وه‌ش ده‌كات، له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی سوپای عوسمانی، ته‌نیا سێ هۆزی گه‌وره وه‌ستانه‌وه و به‌رگریان كرد، ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه بووه‌ته جێگه‌ی شانازی، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه ئه‌و گۆرانییه وه‌ك ترێند به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بۆ مه‌به‌ستی كۆمێدی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كارده‌هێنرێت.
سترانی "هێدی باژۆن" هی سه‌رده‌می خه‌لیل به‌گه و گوزارشت له رووداوێكی تراژیدی ده‌كات و له‌به‌ر رۆشنایی هه‌زاران قه‌تلوعام گوتراوه، ئه‌م سترانه له‌كاتێكدا گوتراوه، كه سێ هۆزی ئێزدی له دژی داگیركاری ده‌وڵه‌تی عوسمانی وه‌ستانه‌وه، كه ئه‌وكات 58 گوندی ئێزدییه‌كان له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه داگیركرابوون، هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ناو سترانه‌كه ئاماژه‌یان پێكراوه، ئه‌و ناوچانه‌ن كه سوپای عوسمانییه‌كان له دژی كوڕه‌كانی ئیبراهیم پاشا هێرشیان ده‌كردنه سه‌ر، به دیاریكراویش له ساڵی 1922.
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌رچه‌ند مێژووی سه‌ربرده‌كانی ناو سترانه‌كه زانراوه كه بۆ چ سه‌رده‌مێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستاوده‌ستكردنی سترانه‌كه له‌ناو ده‌ستنووس و هونه‌رمه‌نده میللیه‌كان له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی دیكه، تا ئێستا خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی نازانرێت".
گوتیشی: "ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندان سترانهكهیان گوتووه‌ته‌وه، به‌ڵام له هه‌موویان سه‌رنجڕاكێشتر ئه‌وه‌یه كه به ده‌نگی (قاسمێ مهیرێ) گوتراوه".
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م سترانه‌كه ده‌چێته چوارچێوه‌ی لاوك و لاواندنه‌وه‌ی ماته‌مینی، له‌و شه‌ڕه‌دا كه له ساڵی 1922 ده‌ستیپێكرد، دوو هۆزی ئێزدی (هۆزی شه‌رقییه و هۆزی دنه) له شه‌ڕه‌كه‌دا به‌شدار بوون، نزیكه‌ی 15 گوندیان له ده‌وروبه‌ری شنگال و حه‌سه‌كه ماونه‌ته‌وه و ئێستا ئه‌وان ئێمه به شێخی خۆیان ده‌زانن و موریدی ئێمه‌ن، له‌و شه‌ڕه‌دا 11 كه‌سی ئێزدی له په‌لامارێكی توركه‌كان له‌ناو ئه‌شكه‌وتێك كوژران، جگه له كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی دیار به ناوی (خه‌له‌فێ به‌شار) كه ناوی له زۆربه‌ی بڕگه‌كانی سترانه‌كه ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
وه‌ك باسیشیكرد، ئه‌و كات فه‌رمانێكی گه‌وره ده‌رهه‌ق به ئێزدییه‌كان ئه‌نجامدرا و ماڵ و موڵكیان به تاڵان بردرا، به‌ڵام ئێمه شانازی به‌و مێژووه‌وه ده‌كه‌ین، كه توانیومانه له رووی نه‌یارانمان له‌پێناو پارێزگاریكردن له خاكه‌كه‌مان بوه‌ستینه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه به‌رهه‌مێكی وا به‌نرخ بۆ مه‌به‌ستێكی گاڵته‌ئامێز له تیكتۆك و تۆڕه‌كانی دیكه ده‌خرێنه سه‌ر گرته ڤیدیۆی جیاواز.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه سترانێكی کوردی زاراوەی کرمانجی سەروو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە و لەسەر زۆربەی گرتە ڤیدیۆکان دادەنرێت.
"هێدی باژۆن" سترانێكی فۆلکلۆری سترانبێژی شنگالی "برۆ شەرقی"ـیە کە مێژووی گۆرانییەکەی بۆ 104 ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە، سترانه‌كه لەلایەن چەندین هونەرمەندی دیکەوە وتراوەتەوە، برۆ شەرقی لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و لە گرێ جەتلێ لە رۆژئاوای کوردستان بەخاک سپێردراوە.
ئەلیاس نەدیر لە ساڵی 1949 لەدایکبووە و لە تەمەنی 14 ساڵییەوە دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە، لە ساڵی 1963 لەسەر دەستی هونەرمەندان وسو شێخ‌و و قاسمی مەیرۆ فێری گۆرانی گوتن بووە، زیاتر گرنگی بە گوتنەوەی گۆرانی فۆلکۆر و مەقام دەدات، لە بەناوبانگترین مەقامەکانی (عەمێ گۆزێ، تەمەر بەگێ زری، نواخی، فاتیمە ساڵح ئاغا)یه، ئێستا لە کۆمەڵگەی خانەسۆرێ ژیان بەسەر دەبات.
H.B