عێراق.. بەرهەمهێنانی 7600 مێگاوات لە تۆڕی کارەبای نیشتمانی کەمی کردووە

بەهۆی کەمبوونەوەی هاوردەی گازی ئێران كاره‌با كه‌مده‌بێته‌وه‌
به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ عێراق كه‌میكردووه‌
به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ عێراق كه‌میكردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

رۆژنامەی سەباح-ی عێراقی بە پشت بەستن بە راگەیەندراوی وەزارەتی کارەبای عێراق بڵاویكرده‌وه‌، 7600 مێگاوات لە کارەبای نیشتمانی کەمی کردووە.

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگه‌یاند، بەهۆی کەمبوونەوەی هاوردەی گازی ئێران لە 50 ملیۆن مەتر سێجای رۆژانە بۆ 8.5 ملیۆن مەتر پێ سێجای رۆژانە بەرهەمهێنانی کارەبا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبووە، سەرەڕای ئەوەش هاوردەی 110 مێگاوات کارەبای ئێران بۆ عێراق کەمی کردووە.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەداوە، سەرەڕای کەمبوونەوەی هاوردەی وزەی ئێران، بەڵام سەدا 50ـی گازی نیشتمانی لە کێڵگەی زوبێر لە رۆژئاوای گورنە یەکی باكوور و باشوور بەهۆی خراپی کەشوهەواوە کەمی کردووە، بەمەش توانای ونبوو بەهۆی کەمبوونەوەی گازەوە گەیشتووەتە نزیکەی 6500 مێگاوات.

لە ئەنجامی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی و کەمبوونەوەی هاوردەی کارەبای ئێرانی، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە عێراق کەمیکردووە.