دامەزرێنەری تێلیگرام له‌ قه‌ده‌غه‌كردنی دراوی ئه‌لیكترۆنی نیگه‌رانه‌

"قەدەغەکردنی بەرهەمهێنانی دراوی ئەلیکترۆنی زیانی بۆ سیستەمی بلۆکچەین هەیە"
دراوه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان
دراوه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان

K24 - هه‌ولێر:

پاڤێل دورۆڤ، سەرۆکی جێبەجێکار و دامەزرێنەری پرۆگرامی تێلیگرام رایگەیاند، قەدەغەکردنی بەرهەمهێنانی دراوی ئەلیکترۆنی لە رووسیا زیانی بۆ تەکنەلۆژیا و شارەزایانی تەکنەلۆژیا هەیە.

دورۆڤ، کە بە رەگەز رووسیە لە کەناڵی تێلیگرامەکەی ئاشكرای كرد، ئەو پێشنیازەی بانکی ناوەندی رووسیا بۆ قەدەغەکردنی بەهەمهێنانی دراوە ئەلیکترۆنییەکان تەڕووشک بە یەکەوە دەسوتێنێت. هیچ وڵاتێکی پێشکەوتوو هەوڵی لەو شێوەی نەداوە و بەرهەمهێنانی دراوی ئەلیکترۆنی قەدەغە نەکردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە بانکی ناوەندی روویسا لەم هەفتەیەدا رایگەیاند، پێشنیازیان کردووە بەرهەمهێنانی سەرجەم دراوە ئەلیکترۆنییەکان قەدەغە بکەن، چونکە بە گشتی لەسەر سیستەمی دارایی وڵات هەڕەشەن.