هه‌ڵبژارده‌یه‌كی گه‌وره ده‌یه‌وێت بۆ مۆندیال گواردیۆلا بگوازێته‌وه
فێدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵەندا دەیەوێت گواردیۆلا رازی بکات بە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەیان.
بەپێی رۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی فێدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵەندا جارێکی دیکە دەستی بە جووڵە کردووە و هاوشێوەی جاری رابردوو دەیەوێت پێپ گواردیۆلا رازی بکات بە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەیان.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوە کردووە هۆڵەندا رێگاکانی گواستنەوەی گواردیۆلای گرتووەتەبەر و لێدوانەکەی پێپ هیوای پێبەخشیون کە دەڵێت ئاره‌زوو دەکات رۆژێک لە رۆژان ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەک کە بتوانێت ناسناوێکی گەورەیان لەگەڵ بباتەوە.
پێپ گواردیۆلا سه‌ره‌تای كاری راهێنه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ تیپی دووه‌می یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستپێكرد، دواتر له 2008 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی بارسێلۆنا وه‌رگرت و سه‌رجه‌م نازناوه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌ده‌ستهێنا، دواتر روویكرده بایرن میونشن نازناوی بۆندزلیگای برده‌وه و ماوه‌ی 5 وه‌رزه راهێنه‌ری یانه‌ی مان سیتییه و به گوێره‌ی میدیایه‌كان پێشتر چه‌ندان ئۆفه‌ری بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردنی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ئیسپانیا پێگه‌یشتووه و ئێستاش له لایه‌ن هۆڵه‌ندا داوا كراوه.