بارسێلۆنا بووه پاڵهوانی جامی سووپهری ئیسپانیا
تیپی خانمانی بارسێلۆنا جامی سوپەری ئیسپانیایان بەدەستهێنا و بە حەوت گۆڵی بێبەرامبەر لە ئاتڵێتیکۆ مەدریدی بردەوە.
لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا خانمانی بارسێلۆنا رووبەڕووی خانمانی ئاتڵێتیکۆ مەدرید بوونەوە.
تەنیا لە نیوەی یەکەمی یارییەکە لە خولەکەکانی 16 و 24 و 27 بارسێلۆنا لە رێگای ئانگرێد و کارۆلین گراهام سێ گۆڵی کرد.
لە نیوەی دووەمیش خانمانی بارسێلۆنا لە گۆڵکردن بەردەوام بوون و لەم نیوەیەش رۆلفۆ و کارۆلین گراهام و لیکی مارتینێز چوار گۆڵی دیکەیان کرد و یارییەکەشیان بە حەوت گۆڵی بێبەرامبەر لە خانمانی ئاتڵێتیکۆ مەدرید بردەوە کە لەم یارییە کارۆلین گراهامی نەرویجی توانی هاتریک بکات.