ڤیدیۆ.. ره‌فتاری ئه‌فسه‌رێكی عێراقی به‌رامبه‌ر به فرۆشیارێكی سه‌ر شه‌قام هه‌را ده‌نێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌فسه‌رێكی عێراقی به پله‌ی نه‌قیب له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی توند به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، كه له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، كاتێك ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌مانچه‌كه‌ی به‌ڕووی فرۆشیارێكی سه‌ر شه‌قامدا به‌رز ده‌كاته‌وه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌فسه‌ره‌كه سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فریاكه‌وتنی شاری به‌غدایه و ئه‌و شوێنه‌ی گرته‌كه‌ی لێ تۆماركراوه، شاقامێكی گه‌ڕه‌كی مه‌نسووری ئه‌و شاره‌یه و دوای تۆمه‌تباركردنی ئه‌فسه‌ره‌كه له‌لایه‌ن فرۆشیاره‌كه‌وه به وه‌رگرتنی ره‌شوه، بووه‌ته ده‌ماقاڵێیان.
له گرته ڤیدیۆكه‌دا دیاره، كاتێك ئه‌فسه‌ره‌كه هه‌وڵ ده‌دات په‌لاماری فرۆشیاره‌كه بدات و ده‌مانچه‌كه‌ی ده‌رده‌كات و به‌ڕووی فرۆشیاره‌كه‌دا به‌رز ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری دیكه‌وه رێگریی لێ ده‌كرێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی شه‌قامی عێراقیی به‌دوای خۆیدا هێناوه، پۆلیسی فراكه‌وتنی به‌غداش روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه راگه‌یاند و ره‌تی كرده‌وه ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی له ڤیدیۆكه‌دا دیاره، سه‌ر به هێزه‌كانی ئه‌وان بێت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فریاكه‌وتنی به‌غدا نووسیویه‌تی: "ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی له گرته ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه له هه‌ندێك په‌یج و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان نییه و ئه‌ركی كه‌سانی ئه‌منی ئه‌وه‌یه مامه‌ڵه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان بكه‌ن و خزمه‌تیان بكه‌ن".
راشیگه‌یاند، "له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتن، هێزه‌كانی پۆلیس بۆ گه‌یشتن به شوێنی رووداوه‌كه راسپێردراون، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌كردن له رووداوه‌كه و به‌رزكردنه‌وه‌ی داوای یاسایی بۆ كردنه‌وه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه".
H.B