یانه گه‌وره‌كانی عێراق له هه‌وڵی ڕفاندنی ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌ی نه‌ورۆزن
هاوڕێ ئه‌نوه‌ر، ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی نه‌ورۆز ئێستا له لایه‌ن چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی عێراقی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن، به‌ڵام یانه‌ی نه‌ورۆز مه‌رجێكی قورسی بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی ئه‌و یاریزانه داناوه.
هاوڕێ ئه‌نوه‌ر كه له نێو هانده‌ران به هاوڕێ دیماریا ناسراوه ماوه‌ی 3 ساڵه یاریی بۆ یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌كات و ئه‌م وه‌رزه‌ش له قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایابی عێراق 4 گۆڵ و 2 ئاسیستی بۆ یانه سوورپۆشه‌كه‌ی سلێمانی كردووه، یه‌كێك له گۆڵه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان هاوشێوه‌ی مووشه‌ك تۆڕی یانه‌ی زه‌ورای هه‌ژاند و به ته‌واوه‌تی میدیایه‌كانی عه‌ره‌بی عێراقی وروژاند و چاوی چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی كه‌وته‌سه‌ر.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه چه‌ندان یانه به فه‌رمی ئۆفه‌رییان پێشكه‌شی هاوڕێ ئه‌نوه‌ر كردووه، دیارترینیان یانه‌ی زه‌ورایه، له‌م پێناوه‌یشدا داوای ده‌رگای كردنه‌وه‌ی گفتووگۆیان له یانه‌ی نه‌ورۆز كردووه، به‌ڵام یانه كوردییه‌كه‌ی سلێمانی به نه‌خێر وه‌ڵامی سه‌رجه‌م ئه‌و ئۆفه‌رانه‌ی داوه‌ته‌وه كه پێیانگه‌یشتووه، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی نه‌فت، زاخۆ و نه‌فتی وه‌سه‌ت ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یان ده‌ربڕیوه.
دوایین یانه كه به فه‌رمی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه هاتووه‌ته سه‌رهێڵ یانه‌ی هه‌ولێره كه ده‌یه‌وێت بۆ خولی عێراقی بیگوازێته‌وه.
كوردستان24 له رێگه‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی نه‌ورۆز زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه هاوڕێ ئه‌نوه‌ر داوای مافی ده‌ستبه‌رداربوونی له یانه‌ی نه‌ورۆز كردووه، به‌ڵام یانه‌كه بڕی 50 ملیۆن دیناریان كردووه‌ته مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوون له‌و یاریزانه، به‌ڵام هاوڕێ داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رجه‌ی كردووه و یانه‌كه‌ش ئاماده‌نین به كه‌متر له‌و نرخه رێگه به رۆیشتنی دیماریایه‌كه‌ی خۆیان بده‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، هاوڕێ ئه‌نوه‌ر له بڕیاری داوه بۆ قۆناخی دووه‌می خولی نایابی عێراق نه‌گه‌ڕێته‌وه یانه‌ی نه‌ورۆز، به‌ڵام مافی ده‌ستبه‌رداربوونی خولی كوردستان لای خۆیه‌تی و بڕیاری داوه نیوه‌ی ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی خولی نایابی كوردستان ته‌واو بكات و پاشان له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بۆ خولی عێراقی به گرێبه‌ستێكی ئازاد رووبكاته یه‌كێك له یانه گه‌وره‌كانی به‌غدا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بۆ خولی نایابی كوردستان هاوڕێ ئه‌نوه‌ری كردووه‌ته ئامانج، له‌م پێناوه‌شدا ڕێككاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی ده‌ستپێكردووه، ته‌نیا چه‌ند هه‌نگاوێك ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه كه‌لارییه بچێته ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌میر بابۆ و درێسی یانه‌كه‌ی پیرمام بپۆشێت.
هاوڕێ ئه‌نوه‌ری ته‌مه‌ن 26 ساڵ، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی له یانه‌ی شێروانه بوو، دواتر یاریی بۆ یانه‌ی زێره‌ڤانی كرد، بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراقیش یاریی بۆ برایه‌تی كردووه، له ئێستاشدا په‌یوه‌سته به گرێبه‌ستی یانه‌ی نه‌ورۆز تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه.