نوێترین زانیاری له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق
K24 - به‌غدا:
به گوێره‌ی كارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ تایبه‌ت ده‌بێت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆری لایه‌نه‌كان بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كردووه و به‌شداری تێدا نه‌كه‌ن.
هه‌ریه‌كه له كوتله‌ری سه‌دری 74 كورسی، پارتی 31 كورسی، هاوپه‌یمانی سیاده 67 كورسی، كه به گشتی ئه‌وانه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كدان، پێشوه‌خته كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانیان بایكۆت كرد، دواتریش چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌شدارینه‌كردنیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان راگه‌یاند، كه ژماره‌یان 88 كورسییه.
كۆی گشتی ژماره‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردووه، ده‌گاته 260 كورسی، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه بۆ ته‌واوكردنی رێژه‌ی یاسایی ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتاران، به‌تایبه‌تیش بۆ پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، ده‌بێت 220 په‌رله‌مانتار ئاماده بێت.
به‌مجۆره‌ش ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان ناتوانێت به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی كه‌می په‌رله‌مانتاران، كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 50 په‌رله‌مانتار ده‌بێت و هه‌ڵوێستی خۆیانیان رانه‌گه‌یاندووه، كۆبوونه‌كه ئه‌نجام بدات و سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرێت، بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه دواده‌كه‌وێت.