لەسەر کوژرانی پەرژین دوو کەس دەستگیر کران

رووداوەکە لەسەر کێشەی کۆنی کۆمەڵایەتی بووە، تەقە لە ھاوسەرەکەی کراوە پەرژین بووە قوربانی
په‌رژین نه‌سره‌دین مسته‌فا، ئه‌مڕۆ (14ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) له‌ چوارقوڕنه‌ كوژرا
په‌رژین نه‌سره‌دین مسته‌فا، ئه‌مڕۆ (14ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) له‌ چوارقوڕنه‌ كوژرا

K24 - رانیە

هێزەکانی پۆلیسی راپەڕین لەسەر کوژرانی پەرژین، دوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد و تەرمەکەشی رادەستی کەسوکاری کرایەوە.

دوای ئەوەی دوێنێ ژنێک بەناوی پەرژین نەسرەدین لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە قەزای رانیە کوژرا، هێزەکانی پۆلیس دوو کەسیان دەستگیر کرد و لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە بەردەوامە.

‎بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، سەر لە ئێوارەی دوێنێ 14/2/2022 لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە قەزای رانیە لە نزیك پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل رووداوێڪی تەقە ڪردن روویدا لە ئەنجامدا ڪەسێك بەناوی(پ، ن، م) لە رەگەزی مێ لە دایکبووی ساڵی 1971 پیشە ژنی ماڵ دانیشتووی هەولێر/ پیرزین گیانی لە دەستدا. ئێستا دووکەس بە تۆمەتی تەقەکردنەکە دەستگیرکراون لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

‎ئەوەشخراوەتەڕوو: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە کرایەوە تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادوەری رانیە رادەستی کەسوکاری کرایەوە لێکۆڵینەوە لە رووداواکە بەردەوامە".

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، رووداوەکە لەسەر کێشەی کۆنی کۆمەڵایەتی بووە، تەقە لە ھاوسەرەکەی کراوە و پەرژین بووە قوربانی.