كه‌سێك دایكی خۆی كوشت
K24- هه‌ولێر:
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، ئافره‌تێكی به ساڵاچوو له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه به چه‌قۆ كوژرا.
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئێوارەی ئەمڕۆ (15ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022)، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە حاڵەتێکی کوشتن لە بەحرکە ئاگادار کرانەوە.
پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت ئافرەتێکی بە ساڵاچوو لەلایەن کوڕەکەیەوە بە چەقۆ کوژراوە، بە گوێره‌ی راپۆرتی پزیشکی كوڕه‌كه‌ی نەخۆشیی دەروونی هەیە.
پۆلیس جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئافرەتەکە تەمەنی (70) ساڵە بەناوی (هەمین عەبدوڵڵا محەمەد ئەمین) و کوڕەکەشی ناوی (ھ ز. خ) تەمەنی (36) ساڵە، له ئێستادا لەلایەن هێزەکانی پۆلیس دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ کراوەتەوە.